تەندروستی گەرمیان چەند بڕیارێك دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بۆ رێگريكردن لە تەشە نەسەندنی نەخۆشیية گوازراوە لە  وةرزى هاوینداو كەمبوونەوەی ئاو درو وشكە ساڵی ژمارەیەك بڕیاری دەركرد.

بەپێی بڕیارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان  كە بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان و بۆ رێگریكردن لە نەخۆشیەگوازراوەكان دەریكردووە، ئاماژە بەوەدراوە دەبێت سەرجەم خاوەن كارەكان لەگەرمیان خاوەنی مۆڵەتی تەدروستی بن.

هاوكات یەكێك لەبڕیارەكانی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ، قەدەغەكردنی دانانی بەڕادو ئاوی بەڕادیی ناومزگەوتەكانە،هاوكات  بەكارهێنانی  سابون و ڕێگەدان بەبەكارهێنانی سابونی شل لەشوێنە گشتییەكان، لەگەڵ شۆردن و پاككردنەوەی تانكی شوێنە گشتییەكان  قەدەغەكراوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان  خواردنی گەڕۆكی لە كۆڵان و شوێنە گشتییەكان  قەدەغەكردووە و داواش لەدانیشتوانی گەرمیان دەكات پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن و هیچ خواردن و خواردنەوەیەكی ناپێویست بەكار نەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا