پێدانی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لەگەرمیان  رادەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایدەگەیەنێت ، كە بەهۆی كەمی بڕی پێكوتەكەوە، پێدانی ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا لە كەلار رادەگرێت ، هاوكات بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاماژە بەوەدەكات، ئەو ڤاكسینەی كە  هەیە تەنها بەشی ئەوانە دەكات، كە ژەمی دووەم وەردەگرن.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەئێستادا  ناتوانن ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان بەكار بهێنن، لەبەر ئەوەی ئەو بڕە ڤاكسینەی كە لە بەردەستیاندایە  تەنها بەشی ژەمی دووەمی ئەو هاوڵاتیانە دەكات كە پێشتر ژەمی یەكەمیان بۆ کراوە.

راشیگەیاند، لەماوەیەكی نزیكدا ڤاكسین دەگاتە تەندروستی گەرمیان و لەكاتی گەیشتنی ڤاکسینی نوێ، ھاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە.

هاوكات وتیشی، بەپێی ئەو بەرنامەیەی  كە  لە  لایەن  بەرنامەی كۆڤاكسی  رێكخراوی تەندروستی جیهانی و تەندروستی عێراق و هەرێمە لەسنوری گەرمیان  دانراوە دەبێت تا كۆتایی ئەم ساڵ  60 هەزار هاوڵاتی  كە دەكاتە رێژەی لە 20% ی هاوڵاتیان  ڤاكسینی وەرگرتبێت بەڵام بەپێی ئامارەكان پێناچێت ئەو بەرنامەیە سەركەوتوو بێت

باسی لەوەشكرد، تا ئێستا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان سێ هەزار هاوڵاتی ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتووە و ئەگەر بەو شێوازە خاوە هاوڵاتیان سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان بكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین  بەرنامە تەندورستییەكەی كۆڤاكس لە سنوری گەرمیان سەركەوتوو نابێت.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ، ئاماژەی بەوەشكرد، هاوڵاتیان هۆشیاری تەواویان هەیە لەسەر وەرگرتنی ڤاكسین و پەتاكەش بەڵام ئامادە نین ڤاكسین وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا