عێراق زیاتر لە هەشت ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی ڤاكسین تەرخان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بڕی زیاتر لە هەشت ملیۆم دۆلار بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا بەجۆرێك زۆرینەی پارەكە بۆ دابینكردنی ڤاكسینی كۆمپانیای فایزەر دەبێت.

بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق هات، بەپێی بڕیارەكەش لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا زیاتر لە هەشت ملیۆن دۆلار تەرخان كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو پارەیە بڕی سێ ملیۆن دۆلاری بۆ ڤاكسینی فایزەر تەرخانكراوە، كە بە پێی ڕێككەوتنی عێراق و ئەو كۆمپانیایە هەر ژەمێكی ڤاكسینەكە بە دوو دۆلار بە عێراق دەفرۆشرێت.

باس لەوەشكراوە، لە كاروانی یەكەمدا، كۆمپانیای فایزەر 512 هەزار ژەم لە ڤاكسینەكەی ڕەوانەی عێراق دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا