توركیا دەڤەری برادۆستی بۆردومانكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

دوای زیاتر لە مانگێك بۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەڤەری برادۆستی سنوری پارێزگای هەولێریان بۆردومانكردەوە.

ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحییەی سیدەكان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی ئەو دەڤەرەیان كردووە و تائێستاش دەنگی تەقە دەبیسترێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شوێنانەی بۆردومانكراون ئامانج لە لێدانی بنكە و بارەگاكانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بووە، كە لەلایەن گوندنشینانەوە وەك شوێنی كوێستانی بەكاردێت.

ناوچەی برادۆست ماوەی ساڵێك زیاترە بووەتە مەیدانی شەڕ و پێكدادانی گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا، بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر هاووڵاتیان كەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا