پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ته‌قه‌ی له‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی دارستان كردبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك ته‌قه له‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی دارستان ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه‌وه ده‌ستگیربكرێت. هه‌روه‌ها توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه‌و بڕێك فیشه‌ك‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تردا.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمه‌تبار (هـ، ت، م) له‌دایكبووی 1993 لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو به‌پێی مادده‌ی 365 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئاشکراشی کرد، تۆمه‌تباری ناوبراو چه‌ند فه‌رمانێكی دیكه‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌یه‌و داواكراوه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌پێی مادده‌كانی 446 و 22ی دارستان‌و 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.