میلیشیاکان خۆیان بۆ هەڵکوتانەسەر ناوچەی سەوز ئامادە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی هەواڵگری عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک میلیشیای سەر بە ئێران خۆیان ئامادە دەکەن لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ هەڵبکوتنە سەر ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی عێراق.

سەرچاوەیەکی هەواڵگری بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی رەوتی سەدر بە سەرکردایەتی موقتەدا سەدر خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی کە رۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ رێپێوانێک لە گۆرەپانی تەحریر بە ئاراستەی ناوچەی سەوز ئەنجام بدەن.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەو کۆمەڵانە هەوڵ دەدەن بۆ قۆستنەوەی ساڵیادی خۆپیشاندانەکەی ١ی تشرینی یەکەم تا لەڕێی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە هەڵبکوتنە سەر ناوچەی سەوز و هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

لە کانوونی دووەمی رابردوو، بە سەدان ئەندامی میلیشیاکانی عێراق هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەدوای ئەوەی رێگەیان پێدرا لە نزیک دەرگا سەرەکییەکانی باڵیۆزخانەکە خۆپیشاندان بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا