پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو بوویەوە كە تیایدا دەردەكەوێت كەسێك هێرش دەكاتە سەر هاووڵاتییەك لە یانەیەكی شەوانە لە شاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە لە ساڵی رابردوو لە یانەیەكی شەوانە هێرشی كردبووە سەر هاووڵاتییەك و بە سەختی ئەشكەنجەی دابوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی گرتەیەكی ڤیدیۆیی هاوپێچی راگەیەندراوەكە كردووە كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە و وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مێژووی ئەو گرتە ڤیدیۆیە بۆ مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2020 دەگەڕێتەوە و لە گرتەكەدا دیارە، كاتێك تۆمەتبارەكە لە یانەیەكی شەوانە هێرش دەكاتە سەر هاووڵاتییەك.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژئاوای بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەكە و ئەو هاووڵاتییەی هێرشی كراوەتە سەری راسپاردووە.
ئاشكراشیكرد، دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا ئەو هاووڵاتیە بدۆزرێتەوە كە هێرشی كراوەتە سەر و سكاڵا لەسەر تۆمەتبارەكە تۆمار بكات لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكەش لەلایەن پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیركرا.
باسلەوەشكراوە، ئێستا تۆمەتبارەكە بە ناوی (م ، ف ، ع) لەدایكبووی 1993، هەڵگری ناسنامەی ئێرانی، دانیشتوی شاری سلێمانی، بە بڕیاری دادوەر بەندە.
https://www.facebook.com/106124331642675/videos/809590576387969