كەسێكی بە ڕەگەز ئێرانی بە زیاتر 3000 دۆلاری ساختەوە دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەستبەسەرداگرتنی بڕێك دۆلاری ساختەی ئەمەریكی و دوو پەرتووكی سیحر و جادوو و ژمارەیەك نوشتەی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران رایگەیاند، لە دریژەی چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران لە رێكەوتی18_12_2021، لەكاتی هاتنی كەسیكی ئێرانی بۆ ناو هەرێمی كوردستان، لەلایەن كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەرانەوە پشكنینی بۆكرا، ئەو كەسە ئێرانیە بە شیوەیەكی شارەزایانە لەناو چاكەت (قەمصەلە)ەكەی بڕی سێ‌ هەزار و 900 دولاری ئەمەریكی ساختە و دوو پەرتوكی سیحر و جادووی قەدەغەكراو و چەندین نوشتە و پارچەی دروستكردنی سیحری شاردبوویەوە.

ئەوەشهاتووە، دوای پشكنین و دڕاندنی چاكەتەكەی، توانرا سەرجەم ئەو پارە و كەلوپەلەی لەناو دەربهێنن و كەسەكە دەستگیربكەن و پەڕاوی لێكولێنەوەی بۆ كرایەوە و هۆكاری درەنگ ئاشكراكردنی بابەتەكەش بۆ پاراستنی رێڕەوی لێكۆلینەوە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا