ئێران: ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا كێشەكان چارەسەر ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران رایگەیاند، ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا كێشەكانی ئێران چارەسەر ناكات و ئەمریكا هیچ كات دۆستی ئێران نەبووە و نابێت هاوكات دةشڵێت پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی نابێتەوە.

ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران راشیگەیاندووە، پێویستە تیمی دانوستانكاری ئێران لە كۆبوونەوەكانی ڤییەننا ئەوەبزانن كە ئەوان لەگەڵ ئەمریكا دانوستان دەكەن.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، وڵاتەكەی ئامادەی گۆڕانكارییەكی گەورەیە لە هەموو بوارەكاندا، دەبێت كابینەی نوێێ حكومەت كێشە ئابوورییەكان و هەڵاوسان و بێكاری لە ئێران چارەسەر بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا