پۆڵه‌تیك پرێس:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “خزمه‌تكردن تەنھا دابه‌شكردنی مووچه نییه”.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانى كردنه‌وه‌ى ڕێگه‌ى رێگەی ستراتیژیی نێوان پارێزگای دهۆک و هەولێر (ڕوڤیا – گۆپال) وتارێكی پێشكه‌شكرد و په‌یوه‌ست به بابه‌تی موچه مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند، “هه‌ندێكجار پرسیاری مووچه زۆر دێته پێش، حكومه‌ت چۆن ده‌بێت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بكات، به‌ڵام مووچه له‌كاتی خۆی دابه‌ش ناكات، حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، حكومه‌ت هه‌رچییه‌كی پێ بكرێت بۆ دابینكردنی مووچه‌ی هاووڵاتیان، كه‌مته‌رخه‌می ناكات و نه‌یكردووه”.
مه‌سرور بارزانی ده‌رباره‌ی داهاتی هه‌رێم وتی، داهات به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌مبووه، پێشتریش چه‌ندین جار ئاماژه‌م پێكردووه، كه په‌تای كۆرۆنا، تێچكوونی ئابووری جیهانی، كاریگه‌رییه‌كی زۆر نه‌رێنییان خستووه‌ته سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستانیش، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌رێم خه‌رجییه‌كانی خۆی بۆ كه‌مترین ئاست كه‌مكرده‌وه، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵیدا كه داهاتی ناوخۆ زیاتربكات، نابێت”.
سه‌رۆكی حكومه‌ت داواده‌كات “ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین هاووڵاتیانی ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن حكومه‌ت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆ ئه‌وان جێبه‌جێ بكات”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی، “هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان مووچه‌خۆر نین، ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ن و مافی خۆیانه له پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت سوودمه‌ند بن”.