هێزەكانی یەكەی 70 رێكدەخرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی هێزەکانی یەكەی 70 ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی  یاسایی چاكسازی دەستیان بەرێكخستنەوەی هێزەكان كردووە و ژمارەیەك ئەفسەر خانەنشین دەكرێن و شوێنەكانیان پڕدەكرێنەوە.

 

ئەحمەد لەتیف  وتەبێژی هێزەکانی یەكەی 70 ی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك-پرێسی راگەیاند، دەستمانکردووە بە ڕێکخستنەوە و گۆڕانکاری لە لیواکانی هێزەکان و لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرجەم هێزەكان لە 16 لیوادا كۆدەكەینەوە، ئەو رێكخستنەوەیەش لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدایە.

 

وتیشی،  لەئێستادا مەشق بە سێ لیوا كراوە و رێخراونەتەوە، ئەو ئەفسەرانەش كە خانەنشینی دەیانگرێتەوە بەپێی یاسایی 38  خانەنشین دەكرێن و شوێنەكانیان بە ئەفسەری دیكە پڕدەكرێتەوە.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە پرۆژەیەكی چاكسازی  بۆ یەكخستنەوەی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە هەیە و بەشێك لەخاڵەكانی خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا