سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: نەوەی نوێ‌ لە ئێستادا دەستووری پێ گرنگ نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەربارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان، گوڵستان سەعید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: جگە لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌، زۆربەی فراكسیۆنەكان بیرۆوبۆچوونەكانیان لەیەكترییەوە نزیك بوو.

گوڵستان سەعید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ باسكرا پرسی دەستوور و دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بوو، ئەوەی تایبەت بوو بە پرسی دەستوور زۆرینەی فراكسیۆنەكان بیروڕاكانیان لەیەكەوە نزیك بوو تەنها فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌، لە ئێستادا دەستووری پێ گرنگ نییە، لەبەرئەوەی رای ئەوان جیاوازتر بوو لە فراكسیۆنەكانی دیكە.

گوڵستان سەعید وتی: زۆربەمان هاوڕابووین لەسەر ئەوەی یاسایەك دەربكرێت بۆ كاراكردنەوەی لیژنەی نووسینەوەی رەشنووسی دەستوور، بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردا، لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە هەماهەنگی ئەو فراكسیۆنانەی ئەندامیان نیە لە لیژنەكە، پێشنیازێك ئامادەبكەن، تا ئەو لیژنەیەی كارادەكرێتەوە بۆ نووسینەوەی رەشنووسی دەستوور بەپێی یاسا متمانەی پێبدرێت.

وتیشی: دوورا هەبوو یەكێكیان پێی باشە هەمان لیژنەی پێشوو كارابكرێتەوە، رایەكی دیكە لەگەڵ ئەوەدابوو لیژنەیەكی نوێ‌ پێكبهێنرێت، ئەمەش دواجار ئەو پێشنیازە یاسا یەكلایی دەكاتەوە كە لەپەرلەمان پەسەند دەكرێت.

روونیشیكردەوە، گرنگە هەرێمی كوردستان خاوەنی دەستووری خۆی بێت چونكە لە ماوەی رابردووش دووجار لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵا لەسەر هەرێم تۆماركراوە بەوەی بەپێی دەستووری عێراق دەتوانێت خاوەنی دەستووربێت بەڵام تا ئێستا نیەتی، بۆیە ئەركی هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و حزبەكانە بیرلەوەبكەنەوە هەرێمی كوردستان ببێت بە خاوەنی دەستوورێكی مەدەنی نیشتمانی كە مافی هەموو پێكهاتە و ئایین و نەتەوە جیاوازەكانی كوردستان مسۆگەربكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا