پەرلەمان بەدواداچوون بۆ پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی داكۆكی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بەدواچوون بۆ پرسەكانی تایبەت بەپێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ دەكات بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە ئازادی رادەبڕینەوە.

گوڵستان سەعید جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، لە ماوەی رابردوو چەند رووداوێك هەبوون كە بریتی بوون لە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی پەشیمان كردنەوەی چەند هاوڵاتییەك كە پێشتر هەڵوێستێكیان نواندووە، یان قسەیان بۆ كەناڵێكی راگەیاندن كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە بەرتەسككردنەوەی ئازادی رادەربڕینە، بۆیە داوایانكردووە پەرلەمانی كوردستان وەك یەك پاكێج بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكات لە هەموو ئەو شوێنانەی ئەو حاڵەتانە تێیاندا روویداوە.

لە ماوەی رابردودا چەندین هاوڵاتی لە بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە دوای ئەوەی بۆچونی خۆیان لەسەر بابەتێكی سیاسی دەردەبڕی دواتر بەهۆی كاردانەوەی لێدوانەكەیەوە فشاری خراوەتە سەرو ناچار بەوە كراوە پەشیمان بێتەوە لە لێدوانەكەی پێشووی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا