پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، داواكاری گشتی رەزامەندی دا بە ئازادبونی بەمەرجی ( إفراج شرطی) پێنج سزادراوەكەی شیلادزێ.
گوڵستان سەعید، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: سوپاس بۆ خوای پەروەردگار سوپاس بۆ هەمو پارێزەرانی خۆبەخشی كەیسی گیراوانی بادینان بۆ چالاكوانان و بۆ هەر كەسێك بەم كەیسانەوە ماندوبو هەوڵی دا بۆ ئازادبونیان.
وتیشی: خۆشبەختانە داواكاری گشتی رەزامەندی دا گیراوانی شیلادزێ بە ئازادبونی بەمەرج ( إفراج شرطی)ئازاد بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە دوای جەژن رێكارە یاسایی و كارگێڕیەكانیان بۆ تەواو دەكرێت و دەگەڕێنەوە ناو خێزانەكانیان و ناویان لە خوارەوە هاتوە: ( مەحمود ناجی سدیق، ئەمجەد یوسف مستەفا رێكانی، یوسف شەریف ئیبراهیم، كۆڤان تاریق جوبرائیل، نێچیرڤان بەدیع حاجی )