گۆڕان داوا دەكات پەرلەمان ماوەی پشوی زستانە كەمبكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان داوا دەكەن، پەرلەمان پشوی زستانەی بۆ ماوەی مانگێك كەمبكاتەوەو لەو ماوەیەشدا لەسەر ئەو پرسانە كۆبێتەوە كە پەیوەستن بەژیانی هاوڵاتیانەوە.

گوڵستان سەعید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پەیوەندیان بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە كردووە بۆ ئەوەی پشوی زستانە كە دوو مانگە بۆ مانگێك كەمبكرێتەوە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

وتیشی، “لەماوەی رابردودا ئەو یاسایانەی لەپەرلەمان دەركراون پەیوەست نین بەژیانی هاوڵاتیانەوە، بۆیە داوامانكردووە پێش تەواوبونی ماوەی یاسایی خولی پایزە پەرلەمانی كوردستان لەسەر بابەتی ناشەفافی داهات، موچە، خۆپیشاندانەكان، لامەركەزی ،چاكسازی، كۆببێتەوە”.

پشووی زستانەی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 1-1-2021 بۆ 1-3-2021 دەست پێدەكات و لەو ماوەیەدا پەرلەمان هیچ یاسایەك دەرناكات تەنها بۆ حاڵەتی لەناكاو و نائاسایی كۆدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا