گۆڕان داوا دەكات داهاتی نەوت لە ناشەفافییەت رزگار بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بەپێویستی دەزانێت پرسی داهاتی نەوت لە ناڕوونی و نەبوونی شەفافییەت رزگاربكرێت، دەشڵێت، “كەرتی نەوت تاریكترین كەرتە”.

گوڵستان سەعید بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، زۆرگرنگە پرسی داهاتی نەوت لە ناڕوونی رزگاری ببێت، چونكە ساڵانێكە هەرێم نەوت دەفرۆشێت كەچی حكومەت بووەتە قاسەیەكی بەتاڵ و حزبی دەوڵەمەندی لێ بەرهەم هاتووە.

وتیشی، “یەكێتیش ئاگاداری رێككەوتنی 50 ساڵەی نەوتە دەبوو كاتی خۆی قسە لەسەر ئەو رێككەوتنە بكردایە، پێویستبوو لەسەروبەندی رێككەوتنەكەدا رێگری لێبكردایە، ئێستا پێداچوونەوە و رێكخستنەوەی بۆ حكومەتیش زەحمەتە، چونكە ئەم رێككەوتنە لەگەڵ وڵاتێكی دەرەكیدا كراوە”.

ناشەفافی و ناروونی لە پرسی نەوتدا بەردەوام جێی مشتومڕی هاوڵاتیان و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بووە، بەجۆرێك جگە لە پارتی تەواوی هێزو لایەنەكانی دیكەی هەرێم رەخنەیان لەو كەرتە هەیەو پێیانوایە جگە لە چەند كەسێك، كەسی دیكە لەهەرێم ئاگاداری وردەكاری گرێبەستەكانی بواری نەوتی هەرێم نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا