پەروەردەی ئەم ناوچەیە بۆ سبەی پشووی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بڕیاریدا سبەی سێ شەممە بكات بە پشووی فەرمی لە سەرجەم ئەو قوتابخانە و خوێندنگانەی دەرەوەی شار و لادێكان كە دوورن لە رێگای سەرەكی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان رایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی كەش و هەوا و باران بارینی سبەی ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 31_1_2023 سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاكانی دەرەوەی شار و لادێ یەكان كە دوورن لە ڕێگای سەرەكیەوە واتا ڕێگاكەیان گڵە ئاگاداریان دەكەینەوە سبەینێ پشووە.

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیون.

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا