پەرلەمانتارێكی یەكێتی پرۆژەیەك بۆ رەخساندنی هەلی كار دەداتە پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس
شنۆ ئەشقی پەرلەمانتاری كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی پرۆژەیەك بۆ رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان پێشكەشدەكات‌و دەڵێت: ئەگەر ئەو پرۆژە جێبەجێبكرێت قەیرانی بێكاری بۆ ئاستێكی زۆر نزمدەبێتەوە.

شنۆ ئەشقی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ناوەڕۆكی پرۆژەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بەپێی ماددەی 49 لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بیرۆكەكەم پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانكردووە، تایبەتە بەرەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان‌و دەرچووانی دانەمەزراو.

شنۆ ئەشقی وتیشی: ناتوانم ناوەڕۆكی بیرۆكەكە ئاشكرابكەم، چونكە خراوەتە بەرنامەی كاری رۆژی دووشەممەی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانەوە، لەو دانیشتنەدا بەداتای ورد بیرۆكەكەم دەخەمە ڕوو.

باسی لەوەشكرد، ئەگەر بیرۆكەكەم جێبەجێبكرێت ژمارەیەكی زۆر گەنجی بێكار لێی سودمەند دەبن و قەیرانی بێكاری بۆ ئاستێكی زۆر نزم دەبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی قەیرانی دارایی‌و نەبوونی موچە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی لەهەرێمی كوردستان بێكاربوون، بەڵام ئامارێكی ورد تائێستا لەبارەی ژمارەی بێكاری نەخراوەتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا