پۆڵه‌تیك پرێس:
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، :”ئەو بژاردانەی كە لەبەردەستن بۆ دابه‌شكردنی موچه، بژاردەی ئاسان نین”.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “ئەو بژاردانەی كە لەبەردەستن بۆ دابه‌شكردنی موچه، بژاردەی ئاسان نین، پێویستی بە یەكڕیزی و یەك بڕیاری هەیه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژی چوارشه‌ممه جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، “ئەگەر بەغدا 320 ملیار دینار نەنێرێت حكومەتی ھەرێم بژاردەی دیكەی دەبێت”.
دانا عه‌بدولكه‌ریم باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات، پێچەوانەی دەستور و پێچەوانەی ئەو ڕێككەوتنانەی پێشووە كه له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدراوه.
به‌وته‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، به‌غدا له‌ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشوودا به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی دیاریكراوه له پشكی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست پۆڵه‌تیك كه‌وتووه، “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپاردووه به پشتبه‌ستن به داهاتی ناوخۆ و ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، ڕاپۆرتی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی موچه ئاماده بكات”.