ئەمریکا لە سەقامگیربوونەوەی بەهای دۆلاردا یارمەتی عێراق دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

براین نیلسۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مەریكا دڵنیایی دەداتە عێراق و دەڵێت، ئەمریکا یارمەتی سەقامگیربوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەدات.

له‌ واشنتن، عه‌لی عه‌لاق پارێزگای بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ براین نیلسۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مەریكا له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سندوقی دراو و بانكی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

لەوبارەیەوە نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی ناوه‌ندی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لە دیدارەکەدا باس لە ئاسانکاریکردنی رێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق و پرۆسەی گواستنەوەی دارایی كراوه‌.

هاوکات نەرمی نواندنی گەنجینەی ئەمەریکا و ئامادەییه‌كانی بۆ هاوکاریکردنی بانکی ناوەندی عێراق لە هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە نرخی ئاڵوگۆڕکردندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بووه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا