نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ ماكرۆن كێشەكانی عێراقمان تاوتوێكرد

پۆڵەتیك پرێس

دوای كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا، سەرۆكی هەرێم رایگەیاند، هەردولا كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكردووە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی سەردانەكەیەوە بۆ فەرەنسا پەیامێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت، “خوشحاڵ بووم بەدیداری هاوڕێم سەرۆك ئیمانوێل مەكرۆن ئەمڕۆ لە پاریس، سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەڕەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە”.

ئاماژە بەوەشدەكات، لەكۆبونەوەی لەگەڵ ماكرۆن پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكردووە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ سێ شەمە 30ی ئازار لەسەر بانگهێشتی ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم سەردانی ئەو وڵاتەی كرد.

پێشتریش فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو سەردانە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە، بەتایبەت پرسی سەقامگیری لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان و پرسی شەڕ دژی تیرۆر و روبەڕوبوونەوەی توندڕەوی و پرسی پێكەوە ژیان و پاراستنی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا