بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و نرخی دۆلار لە دابەزین بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار لە دابەزین بەردەوامە.

ئەمڕۆ دووشەممە25ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی  199,905,896 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 187,265,896 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 12,640,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 149 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا و دواتر زیاتر دابەزی و هاتە 148 هەزار و 850 دیناری عێراقی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا