بافڵ جەلال تاڵەبانی: یاسا شکێنی و دەستدرێژی لەکەس قبوڵناکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوو ساڵ لەمەوبەر بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا رایدەگەیەنێت: هەر لێپرسراوێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنوری سلێمانی لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتیەکدا بێت نابێت ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ دەستکەوتی تایبەتی و وەرگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشتی بەکاربهێنێت، یان فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان.

بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کە ژمارە 129 یەو رۆژی 15-8-2023 دەرکراوە، دوو خاڵە و کە بەهیچ شێوەیەک رێگەنادرێت هەر لێپرسراوێکی یەکێتی لەهەر ئاست و بەرپرسیارێتییەکی حزبی، رێکخراوەیی، حکومی و سەربازیدا بێت، ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ دەستکەوتی تایبەت و کەسی، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشی، یاخود فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان.

لە خاڵی دووەمی بڕیارەکەشدا هاتووە، هەر هەڤاڵێکی یەکێتی لەهەر ئاستێکی حزبیدا بێت سەرپێچی لەم شێوەیە بکات، جگە لەوەی روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی سزای توندی حزبی و رێکخراوەیی دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا