ئێران: لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنەکانی عێراق یەک مەودامان هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران ئامادەیە بۆ لێکنزیککردنەوەی تێڕوانین و بۆچوونەکانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەپێناو دروستبوونی لێکتێگەیشتنی نیشتیمانی عێراقی و پێکهێنانی حکومەت.

بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران، “سەرچاوەیەک لە ئێران ئاشکرای کردووە، وڵاتەکەی لەگەڵ سەرجەم حزب و پێکهاتە سیاسی و نەتەوەیی و ئایینییەکانی عێراق یەک مەودای هەیە و ئەگەر داوای یارمەتی لێبکرێت، ئامادەیە هاوکاری عێراقییەکان بکات لە لێکنزیککردنەوەی تێڕوانینیان و دروستکردنی لێکتێگەیشتنی نیشتیمانی نێوانیان”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێران بەگرنگییەوە دەڕوانێتە ئەوەی سەرجەم لایەنە عێراقییەکان بەبێ دەستوەردانی دەرەکی و هەرێمیی بگەنە رێککەوتن”.

وتیشی: حکومەتی ئێران بەبێ گوێدان بە رەنگ و شێوازی نوێی حکومەتی عێراق، مامەڵە لەگەڵ وڵاتەکە دەکات و بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی لەپێناو پتەوکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بەجۆرێک خزمەت بە گەلی عێراق و ئێران بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا