مستەفا چاوڕەش: دوای سەری ساڵ دەبێت پارتی و یەکێتی کۆببنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، “دوای سەری ساڵ دەبێت پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، چونکە دوو هێزی سەرەکین. ناکرێ ئێمە دابنیشین و خەریکی فەیسبووک و شەڕە دەنووک بین”.

ئەمڕۆ یەکشەممە مستەفا چاوڕەش ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی ڕەنگە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە دوابخرێت.

لەبارەی گۆڕانکارییەکانی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەبێتە وەزیری پێشمەرگە.

وتیشی، سەرکەوت حەسەن ناسراو بە سەرکەوتی کوبە، لە جێگەی لیوا چەتۆ ساڵح دەبێتە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ.

هاوکات، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەبێتە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فێدراڵیی عێراق لە جێگەی خالید شوانی کە ئێستا بووە بە وەزیری دادی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا