هاتنی سەرما خواستی بەكارهێنانی كارەبای زیاتر كردووە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە ناو شاری سلێمانی هەشت بۆ نۆ كاتژمێر كەمبوەتەوە.

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی تایبەت بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، تەنها لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەكانی گەرما و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی بەشێوەیەك بەرزبوەتەوە بەجۆرێك خواست گەیشتوەتە زیاتر لە ۲٤٠٠ مێگاوات كارەبا.

وتیشی، “پێشبینی بەرزبونەوەی زیاتری خواست دەكەین، بەوهۆیەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە ناو شار هەشت بۆ نۆ كاتژمێر كەمبووەتەوە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی وەزارەت بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا “.

داوای لە هاوڵاتیانیش كرد، هاوكاریان بكەن و كارەبا بەمەبەستی گەرمكردنەوە بەكارنەهێنن.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە مساڵدا بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە سێ هەزار و 800 مێگاوات، بەڵام بەهۆی زۆری خواست لەسەر بەكارهێنانی و دابەشنەكردنی نەوت نەتوانراوە وەك پێویست كارەبا بەهاوڵاتیان بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا