كۆتایی بە خولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان دێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بەیانێك كۆتایی خولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بە پێی بڕیاری ژماە (7)ی ساڵی2021، ماوەی درێژكردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، لە 31/7/2021، كۆتایی دێت و پاڵپشت بەم بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری ڕاگەیاندنی كۆتاییهاتنی (خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی دا).

كۆتایی هاتنی خولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە دوای حەوت ساڵ لە نەناردنی پرۆژە یاسای بودجە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بڕیارە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی هەرێم لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوەپەسەندبكرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بەڵام تا ئێستاش رەوانەی پەرلەمان نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا