لە سنوری نێوان عێراق و ئێران 25 ملیۆن مین هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

روانگەی عێراقێكی سەوز تایبەت بە پرسی ژینگە، باس لەوە دەكات، نزیكەی سێ ملیار مەتر چوارگۆشە زەوی لە سنوری عێراق و ئێران مینرێژ كراوە و كە 25 ملیۆن مینی تێدایە و لابردنی یەك مین 300 دۆلاری پێویستە.

روانگەی عێراقێكی سەوز تایبەت بە پرسی ژینگە، نزیكەی سێ‌ ملیار مەتر چوارگۆشە زەوی لە سنوری نێوان عێراق و ئێران مینرێژكراوە.

باس لەوەش دەكات، ژمارەی مینەكان 25 ملیۆن مینە كە تا ئێستا پوچەڵ نەكراونەتەوە و بۆ لابردنی یەك مین بڕی 300 دۆلاری تێدەچێت.

روانگەی عێراقێكی سەوز تایبەت بە پرسی ژینگە ئاماژەی بەوە داوە، دوای كۆتاییهاتنی شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵی 1988، رژێمی بەعس بەهۆكاری ئەمنی كاری نەكرد بۆ هەڵگرتنەوەی مینەكان، هەروەها لە دوای ساڵی 2003شەوە حكومەتەكانی عێراق، پابەندی رێنمایی ئەمریكا بون و دەستیان بە پرۆسەكە نەكرد ئەویش بەهۆكاری ڕەچاوكردنی سیاسەتی داهاتوی نێوان بەغدا و تاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا