بەرپرسی هەڵبژاردنی پارتی: لە كەركوك چاومان لەبردنەوەی كورسییە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا كورسەكانمان زیاد دەكات، لە كەركوكیش چاومان لەسەلر بەدەستهێنانی كورسییە.

بڕیارە لە 10ی تشرینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی راگەیاند: “دەمانەوێت لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراقدا ژمارەی كورسییەكانی حیزبەكەمان بپارێزین، پێشبینیشدەكەین لەهەندێك شوێن كورسییەكانمان زیاد بكات”.

سەبارەت بەژمارەی كورسییەكانی كورد لە پارێزگای كەركوك ئەو بەرپرسەی پارتی وتی “پێمان وایە لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا ژمارەی كورسییەكانی كورد بەگشتی لە پارێزگای كەركوك لەنێوان 6 بۆ 8 كورسی دەمێننەوە و وەكو پارتیش چاومان لەوەیە كورسی ببەینەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا