ئەندام پەرلەمانێکی عێراق هەرێم لە مەترسییەکی گەورە ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەریم شکور ئەندامی لیژنەى ئاسایش ‌و بەرگری لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، “ئێمە دەبێت بەدەم داواکاری ‌و بڕیارەکانى دادگای فیدراڵییەوە بچین، ئەگەر نەچین زەرەری گەورە دەکەین، چونکە هێواش هێواش شتەکان لەسەر هەرێم توند دەکەنەوە”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق باسی لەوەکرد، “دەبێت کورد بەشداربێت لەدەرکردنى یاسای نەوت ‌و غاز لەپەرلەمانى عێراق ‌و پێویستە هەرێم لەگەڵ حکومەتى فیدراڵی دانیشێت ئەو یاسایە دەربکەن بۆ ئەوەى لەو کێشانە ڕزگاربین”.

جەختی لەوەشکردەوە، “بەغدا بەو بڕیار و یاسایانەى دەریدەکات کێشەی گەورە بۆ هەرێم دروستدەکات، بۆیە باشترە حکومەتى هەرێم زوو فریا بکەوێت بۆ ئەوەى شاندێک بنێرێتە بەغدا تاوه‌كو ڕێکبکەوێت لەسەر دەرچواندنى یاسای نەوت‌ و غاز بۆ ئەوەى کێشەکان لەوە زیاتر درێژە نەکێشێت”.

لەلایەکی دیکەوە باسی لەوەکرد، بڕیارەکانی دادگای فیدڕالی تانەیان لێنادرێت و ڕۆژێک دێت هەموویان بەسەر هەرێمدا دەچەسپێن، هەر ئەوەتا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراق ئەو کۆمپانیایانەی ئاگادارکردەوە کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمدا هەیە و پێوتوون، پێویستە کارەکانیان لەگەڵ هەرێم ڕابگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا