دۆناڵد ترەمپ بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ هەڵگێڕانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 2020 دەدرێتە دادگا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ هەڵگێڕانەوەی ئەنجامی .هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2020 تۆمەتباردەکرێت.

رۆژی یەک شەممە 1ی ئابی 2023، جاک سمث، راوێژکاری تایبەتی وەزارەتی دادی ئەمریکا و دادوەری کەیسی تۆمەتەکانی سەر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: ترەمپ تۆمەتبارە بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژادنی سەرۆکایەتی.

سبەینێ ٣ی ئابی 2023، دۆناڵد ترەمپ بە چوار تۆمەت، لە واشنتنی پایتەخت دەچێتە دادگا. تۆمەتەکانیش بریتین لە؛ هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری، و دروستکردنی بەربەست لەبەردەم دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە. بەشێکیش لە تۆمەتەکان پەیوەندیان بە سەرکوتکردنی ئازادی تاکەکەس و هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا هەیە لە 6ی کانوونی دووەمی 2021.

ئەمە سێیەمین جارە، دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبار دەکرێت، پێشتر تۆمەتبار کرابوو بە ‘شاردنەوەی بەڵگەنامەی نهێنی حکومەتی ئەمریکا لە ماڵەکەی’ و، دادوەری گشتی مانهاتنیش تۆمەتی ‘ساختەکاری و فێڵ’ ـی لە بازرگانی دا دایە پاڵی. بەڵام سەرۆکی پێشوو ئەمریکا هیچ کام لەم تۆمەتانەی لە هۆڵی دادگا بەسەردا ساخ نەبوویەوە.

ترەمپ، کە وا بڕیارە خۆی بەربژێر بکاتەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکای 2024، بەردەوام تۆمەتی ئەنجامدانی کاری هەڵە رەتدەکاتەوە و بە پلانێکی دیموکراتەکانی دەزانێت لەسەر ناو و ناوبانگی سیاسی خۆی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا