قوباد تاڵەبانی وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم وەڵامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەداتەوە و دەڵێت، “ئامادەی هەموو گفتوگۆیەکین و داواکاری کەسیمان نەبووە و نییە”.

پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی کرد بگەڕێنەوە ئەنجومەنی وەزیران و بایکۆت بشکێنن.

لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە و وتی، ” “کوردستان لەبەردەم هەڕەشە و دەرفەتیشدایە، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش ساڵانێکی زۆرە بە هەموو کەموکوڕییەکانمانەوە تەحەمولیان کردووین، داوای خزمەتگوزاری باشتر و بووژانەوەی ئابووری و ئارامی سیاسی دەکەن، لەم دۆخەدا داوادەکەم هەموو لایەکمان لەپێناو هاووڵاتییاندا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین و پێکەوە ئیدارەی ئەم دۆخەی ئێستا بدەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەبارەی کێشەکانی ناوخۆی کوردستان، ئێمە دەستی ئاشتەوایی درێژدەکەین و ئامادەی هەموو گفتوگۆیەکین و رایدەگەیەنین، داواکاریی کەسیمان نەبووە و نییە، بەڵکو داواکاری و بەرگریکردن بووە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان کە پێمان وایە ئەمە دەکرێت ویست و داواکاریی هەموو لایەکمان بێت، ئێمەش بە بەڵێنی جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە، ئامادەی هەموو ھاوکاری و هەنگاوێکی پێویستین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا