ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت و ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە8ی شوبات، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران،  ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

لەکاتێکدا ڕۆژی پێنجشەممە1ی شوبات، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی هەینی 2ی شوبات دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا و ئەمڕۆ پێنجشەممە8ی شوبات، کۆتایی پێدێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا