پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار ژن ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ چوار تۆمەتباری ژنیان دەستگیركرد كە له‌ناو بازاڕی‌ چه‌مچه‌ماڵ دزییان كردبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە له‌ناو بازاڕی‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ناو جانتاكه‌یدا بڕێك ئاڵتون‌و پاره‌و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ لێدزراوه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكرد.

وتیشی، توانرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئاڵتون‌و پاره‌و به‌ڵگه‌نامه‌ دزراوه‌كاندا.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمه‌تباران (ر، ح – پ، ت، أ – ق، ح، م – ش، ج، م) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا