قەیرانی كۆچبەران بیلارووس تووشی سزای توندی یەكێتی ئەوروپا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەكێتی ئەوروپا و وەزیری دەرەوەی بێلاڕوس ڕاستەخۆ وتووێژ لەسەر قەیرانی كۆچبەران دەكەن.

ئەمەش یەكەمین جارە ئەم وتووێژە بكرێت و لە كاتێكیشدایە برۆكسل لە خۆئامادەكردندایە بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەهۆی قاچاغچێتی بە مرۆڤەوە بەسەر بیلاڕوسدا.

جۆسیپ بۆرێل، بەڕێوەبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەكێتی ئەوروپا رۆژی یەكشەممە بە تەلەفون پەیوەندی لەگەڵ ڤلادمیر ماكەی، وەزیری دەرەوەی بیلاڕوس كردووە و وتووێژی لەسەر “ڕەوشی ناجێگیری مرۆیی” كردووە لەسەر سنوری بیلاڕوس و پۆڵەندا.

بۆرێل لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت “ئەم ڕەوشەی ئێستا جێی قایل بوون نییە و ناشبێت مرۆڤ وەك چەك بەكاربهێنرێت.”

لەسەر ڕاگەیەندراوەكەی برۆكسل، ڤلادمیر ماكەی، وەزیری دەرەوەی بیلاڕوس دەڵێت “ئەو سزایانە هیچ هیوایەكی لێ وەبەرنایەت و بەرەنجامی پێچەوانەشی دەبێت.”

هەزاران كۆچبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بەشێكیان هاووڵاتی هەرێم و عێراقن، لەسەر سنوری بیلاڕوس و یەكێتی ئەوروپان و كێشەیان ناوەتەوە بۆ یەكێتی ئەوروپا و ئەمەریكا لەلایەك و بێلاڕوس و ڕوسیاش لەلایەكەی ترەوە.
وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕژێمەكەی ئەلیكساندەر لوكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاڕوس گوناهبار دەكەن بە دروستكردنی ئەم قەیرانە لە ڕێی هاندانی كۆچبەرانەوە تا بچنە بیلاڕوس و دواتریش دەیانباتە سەر سنوری وڵاتەكە لەگەڵ پۆڵەندادا.

لەلای خۆیەوە بیلاڕوس نكوڵی لەو گوناهباركردنە دەكات و ڕۆژئاوا بەم قەیرانە گوناهبار دەكات.

بڕیارە سبەی دووشەممە، وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا كۆببنەوە بۆ فراوانكردنی سزاكان لەسەر بیلاڕوس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا