‌‌مایكڵ ڕۆبن: بایدن خیانەت لە كوردەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مایكڵ ڕۆبن، لێكۆڵەری ئەمریكیی لە دوایین ڕاپۆرتیدا نوسویەتی: حكومەتەكەی بایدن دەیان فرۆكەی جەنگی نوێ لە جۆری ئێف 16 بە توركیا دەفرۆشێت، فڕۆكە جەنگییەكان لە بۆردومانی گوند و ناوچە كوردییەكانی باكووری سووریا و عێراق بەكاردەهێنێت.

مایكڵ ڕۆبن، لێكۆڵەری ئەمریكیی لە دوایین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندووە، بەهەمان شێوەی دۆناڵد ترامپ، جۆ بایدن خیانەت لە كوردەكان دەكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی، حكومەتەكەی بایدن ڕەزامەندبووە لەسەر نۆژەنكردنەوە و زیادكردنی كەرەستە سەربازییەكانی توركیا.

هەروەها باسی لەوەشكردووە كە ئەمریكا دەیەوێت ئەو كەلوپەلە سەربازییانەی فرۆشتوویەتی بە توركیا نۆژەن بكاتەوە و هاوكات دەیان فرۆكەی جەنگی نوێی لە جۆری ئێف 16 بە توركیا بفرۆشێت.

بەبڕوای مایكڵ ڕۆبن، كە پێشتر بەرپرس بووە لە پنتاگۆن، “ئەمە سیاسەتێكی سادە و ئاشكرایە ئەمریكا دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیادا ئارامبكاتەوە، ئەوەش بە ئامانجی بەدەستهێنانی هاودەنگیی و هاوكاریی توركیا لە پرسەكانی دیكەدا، وەك فراوانكردنی ناتۆ.

ڕۆبن ئەو هەنگاوە بەلاواز وەسف دەكات و دەڵێت:” جێی بەزەییە كۆشكی سپی و وەزارەتەكانی دەرەوەی ئەوروپا مل دەدەن بۆ داواكانی ئەردۆغان و مەرایی بۆ دەكەن، لەكاتێكدا كورد و قوبرس و ئەرمەنییەكان باجەكەی دەدەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا