هەرێم كەمال ئاغا: زمانی چەك كێشە ناوخۆییەكانی توركیا چارەسەر ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنە سەربازیەكانی توركیا لە سەر خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق ، پێشێلكردنێكی زەقی سەروەری خاك و ئاسمانی عێراقە ، بەبیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە ، هەروا دژی پرەنسیپەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دراوسێیەتی نێوان عێراق و توركیاشە .

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند: پێویستە دەسەڵاتدارانی توركیا بیر لەچارەسەری دیموكراتیانەی بنەڕەتی كێشەی مێژوویی كورد ، بكەنەوە ، چونكە ، ئۆپەراسیۆنەكانی ڕابردووش سەلماندوویانە ، زمانی چەك كێشە ناوخۆییەكانی توركیا چارەسەر ناكات، بەڵكو قوڵتری دەكاتەوە.

هەرێم كەمال ئاغا، وتی: ئێمە باوەڕمان وایە چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا بە ئۆپراسیۆنی سەربازی و پێشێلكردنكردنی سەروەری وڵاتان چارەسەر نابێت، بەڵكوو پێویستی بەگفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەیە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی: پێویستە حكومەتی توركیا كار بۆ گێڕانەوەو بەدەستهێنانەوەی متمانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات، بۆیە دەبێت بەگفتوگۆ و لێك تێگەیشتن چارەسەری پرسی كورد بكات ، ئەگەر پێی وابێت لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیەوە دەتوانێت كۆتایی بە پرسی كورد لەتوركیا بهێنێت ، بێگومان هەڵەیەكی گەورە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا