نەتەوە یەکگرتووەکان ئەفغانستان لە قەیرانی مرۆیی ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵ ئەفغانستانی کرد، نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت ئەو وڵاتە لە قەیرانی مرۆیی ڕزگار بکات.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلولی 2021، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنفڕانسێک ڕێکدەخات لە جنێف، بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بڕی زیاتر لە 600ملیۆن دۆلار، بۆ ڕزگارکردنی ئەفغانستان لەو قەیرانە مرۆییەی تێی کەوتووە.

ئاماژەیان بەوەشدا، پێش ئەوەی تاڵیبان لە مانگی ڕابردوودا نیوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە، کە نزیکەی 18ملیۆن کەس بووە، پشتیان بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بەستووە، بەهۆی کەمی خواردن و وشکە ساڵیەوە.

هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆکردنەوەی 600ملیۆن دۆلار، دوای ئەو فشارە دێت کە چووە سەر بەرنامەت نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجامی وەستانی ئەو بڕەپارەیەی وەستێندرا بۆ ناردنی بۆ ئەفغانستان بۆ سزادانی حکومەتەکەی، دواتر لە ناکاو هەتنە سەر حکومی تالیبان لەو وڵاتە.

پێشبینی دەکرێت لە کۆنفڕانسەکەدا، ئەنتۆنیۆ گۆتیریچ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری بکات لەگەڵ، سەرۆکی لیژنەی خاچت سوری نێو دەوەتی، لەگەڵ هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەشداری بکەن.

باڵیۆزی ئەفغانستانیش، ئاماژەی بەوەذا کە پێشێلکاری زۆر و دڕندانە هەیە، لە لایەن بزوتنەوەی تاڵیبان بەرامبەر خەڵکی ئەفغاستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا