ئەردۆغان: هیچ كەسێك ناتوانێت هەڕەشە لە برا كوردەكانی من بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 11_5_2023 لە هەژماری فەرمیی خۆی تویتێكی تایبەت بە كوردانی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، هەوڵی زۆر جیددیمان دا بۆ ئەوەی دایكان نەگرین و دڵەكان پڕ سوێ نەبن.

تویتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ناونیشانی ‘برا كوردە خۆشەویستەكانم’ بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتووە: تا ئەمڕۆ لەپێناوی رادەستكردنی ئەو مافانەتان كە وەكو شیری دایكتان پێتان حەڵاڵە، تێكۆشانی گەورەمان كرد. هەوڵی زۆر جیددیمان دا بۆ ئەوەی دایكان نەگرین و دڵەكان پڕ سوێ نەبن.

ئەردۆغان دەڵێت، ئێوە نزیكترین گەواهیدەری ئەو هەوڵە دڵسۆزانەمانن. ئێوە زۆر باش دەزانن چ بەربەستێكمان شكاند تا گەیشتینە ئەمڕۆ و چەند تەڵەش لە بەردەممان دانراوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، هەر كێ بە ناوی هێزە ئەمپریالیستەكانەوە ئارامیی گەلەمان بكاتە ئامانج، لە بەرامبەر خۆیدا ئێمە دەبینێت. هەر كێ بیەوێ دەست بۆ مافەكانتان ببات، لە بەرامبەر خۆیدا تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانیی جمهوور دەبینێت.

ئەردۆغان وتیشی، هیچ كەسێك ناتوانێت هەڕەشە لە برا كوردەكانی من بكات و ناتوانێت بە زەبری چەك رێگری لە ئیرادەیان بكات.

كار دەكەین تا ئەوكاتەی توركیا بۆ 85 ملیۆن كەس دەبێتە شوێنێكی ئازاد، ئارام و ئاسوودەتر. هەموومان بەیەكەوە 100 ساڵەی توركیا بە پشتیوانیی برا كوردەكانیشم، بونیات دەنێین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا