پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی سودانی كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27_10_2022 پەرلەمانی عێراق، بۆ متمانەدان بە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی كۆببێتەوە.

دوێنێ چوارشەممە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەی 27_10_2022، پەرلەمان بۆ متمانەدان بە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، كۆدەبێتەوە.

پێشتر سوودانی داوای لە پەرلەمانی عێراق كردبوو، كە رۆژی پێنجشەممە بۆ متمانەبەخشین بە كابینەكەی كۆببێتەوە.

رۆژی 13_10_2022، بە دەنگی 162 پەرلەمانتار لە گەڕی دووەمی دەنگدان، دكتۆر لەتیف رەشید، لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بە سەرۆك كۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا. دوای كۆتاییهاتنی مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، راسپێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا