نرخی کارەبای مۆلیدەی ستیەکان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای مۆلیدەی ستیەکانی ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان ڕایگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون(ستیەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆمانگی نیسان دیاریکرد، کە بریتییە لە 298 دینار بۆهەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانی ناوشاری سلێمانی ئامادەبوون بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی ستیەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات/کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدەی ستییەکان بریتییە لە 298 دینار، لەکاتێکدا مانگی ڕابردوو واتە ئادار 395 دیناربوو.

ڕوونیکردەوە، پێویستە سەرجەم ستیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەنرخەکەوە پابەندبن، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا