پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌هۆی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ریی له‌قه‌زای مێرگه‌سوور، 13 هه‌زار مریشك سوتان.
به‌هۆی كێشه‌ی كاره‌با له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ریی گوندی “هاربۆ” له قه‌زار مێرگه‌سوور، كێڵگه‌كه ئاگریگرت و به‌هۆی 13 هه‌زار مریشك سوتان.
به‌گوێره‌ی وته‌ی خاوه‌ن و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كه، زیانه‌كانی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه و سوتانی مریشكه‌كان 40 هه‌زار دۆلار بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزیی ئاگره‌كه‌وه نه‌توانراوه ئاسان كۆنتڕۆڵ بكرێت.