مەزڵوم عەبدی: ئەوەی توركیا دەیكات تاوانی جەنگە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت، لە ماوەی 72 كاتژمێردا توركیا بۆردومانی زیاتر لە 145 ناوچەی ئارامی كردون، كە وێستگەكانی كارەباو ئاوو وزەو خوێندنگەكانی گرتووەتەوە.

ماوەی هەفتەیەكە سوپای توركیا بەچڕی بۆردومان‌و تۆپبارانی رۆژئاوای كوردستان دەكات، بەوهۆیەوە كارەبا، ئاو، نان‌و پێویستیی رۆژانەی خەڵكی مەدەنی‌ ناوچەكە بەئەستەم دەستدەكەون‌و ژێرخانەكەی بەهۆی بۆردومانەكەوە “وێران” بووە.

لەبارەی‌ هێرشەكانی‌ توركیاوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیویەتی، لەماوەی 72 كاتژمێردا توركیا بۆردومانی زیاتر لە 145 ناوچەی ئارامی كردوین، كە وێستگەكانی كارەباو ئاوو وزەو خوێندنگەكانی گرتووەتەوە.

دەشڵێت، هێرشی ئەمدواییەی توركیا بەشێوەیەكی راستەوخۆ هەوڵ و توانای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری كردووەتە ئامانج، لەچوارچێوەی سیاسەتی دوژمنكاریی بۆ پەكسختنی ژیانی هاوڵاتیان.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، بۆردومان‌و وێرانكردنی‌ دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان، كردنە ئامانجی هەوڵە نێودەوڵەتیەكان و كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنیەكانە، كە كاریان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و خزمەتی دانیشتوانی ناوچەكە كردووە دوای شكستپێهێنانی داعش.

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات جەخت لەوە دەكاتەوە كە وێرانكردنی ژێرخانی ناوچەكە، تاوانی جەنگەو ناكرێت كەمتر لەوە پێناسە بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا