هەدەپە: تا ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادەی دانوستانین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند، ئەگەر شەش حیزبەکە دوای دەستنیشانکردنی کاندیدیش بڵێن وەرن با دانوستان بکەین، ئێمە ناڵێین نەخێر.

تا ئێستا شەش پارتەکەی تورکیا کە هاوپەیمانی میللەت پێکدەهێنن دە کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و هەدەپەش بۆ هیچ کام لە کۆبوونەوەکان بانگهێشت نەکراوە.

میتحەت سانجار لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئێمە تا ئەو ڕۆژەی هەڵبژاردن دەکرێت ئامادەی دانوستانین.

بڕیارە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەبچێت و زۆربەی ڕاپرسییەکان ئاماژە بە بوونی رکابەری توند لەنێوان هاوپەیمانی جمهور و هاوپەیمانی میللەت دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا