مەترسیەكی نوێی ئێران بۆ سەرهەرێم ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران بەنداوێكی نوێ دروستدەكات و هەرێم ڕوبەڕڕووی كەمئاوی دەكاتەوە، بەرپرسانی عێراقیش هۆشداریانداوە ئەو پرۆژەیە زیانی گه‌وره‌ به‌ عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئێران لە پارێزگای ئیلامی سەر سنوور دەستی بەدروستكردنی بەنداوی کەنجان و پرۆژەیەک بۆ زیادکردنی ئاو لە پارێزگای کرماشان كردووە، بەوتەی بەرپرسانیش ئەو پرۆژەیە بەهۆی پانتای روبەرەكەیەوە زیانێكی زۆر بەعێرا دەگەیەنێت.

ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: “لەئێستادا ئاوی روباری سیروان لەلایەن ئێرانەوە گیراوەتەوە و رێگەنادات هیچ ئاوێكی ئەو روبارە بێتە خاكی هەرێمەوە”.

وتیشی “گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە مەترسیەكی گەورەیەو ئێران هەركات بیەوێت ئەو بەنداوانەی لەسەر سنورن دەیگرێتەوە”.

بەوتەی ئەكرەم ئەحمەد، گرتنەوەی ئاو مەترسیەكی گەورە بۆ هەڵەبجە و سنوری ناوچە كشتوكاڵیەكان تا دەربەندیخان و حەمرین دروستدەكات، چونكە حەوزی ئاوی دیالە بەیەكجاری وشك بووە و حەمرینیش مەترسی وشكبوونی یەكجاری لێدەكرێت، وەك حكومەتی هەرێم پێشتر وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە كێشەكانی بەنداوەكانی هەرێم و كەم بوونەوەی ئاوی بەنداوەكان ئاگاداركردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە نێوان عێراق و ئێراندا 42 رووباری هاوبەش هەن و عێراقیش به‌ڕێژه‌ی 35%ی پشتی بەو سەرچاوانە بەستووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا