پرۆسەی وردبینی بودجەی سێ‌ ساڵی عێراق كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی دەوڵەت رایگەیاند، پڕۆسەی وربینی بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق كۆتایی هاتووە و ئاسانكاری بۆ جێبەجێكردنی كراوە.

ئەنجوومەنی دەوڵەت ئاشكراشی كرد، وردبینی بودجە بە ئامادەبوونی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و نوێنەرانی وەزارەت پلاندان و چەند لایەنێكی دیكە كۆتاییهاتووە.

لە 12ی حوزەیرانی 2023 پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025ی پەسەندكرد، دوای ئەنجامدانی وردبینی چاوەڕێ دەكرێت حكومەتی عێراق دەست بە جێبەجێكردنی بودجەی پەسەنكراو بكات.

یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەكانی (2023، 2024 و 2025) لە 78 ماددە پێكهاتووە و كۆی گشتی بودجەكەش بە 198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بۆ ساڵی دارایی 2023 خەمڵێندراوە، كە داهاتی گشتی عێراقیش بۆ ئەو ساڵە بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار و 919 ملیۆن و 63 هەزار دینار داندراوە، بەم پێیەش 64 ترلیۆن و 357 ملیار و 424 ملیۆن و 527 هەزار دینار كورتهێنان لە بودجەدا هەیە.

بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی لە بودجەدا هەیە، حكومەتی عێراق پشت بە قەرز و هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان دەبەستێت، هەروەها ئەگەر نرخی نەوتیش بە زیاتر فرۆشرا، ئەوا رێژەی 70%ی بڕی داهاتەكە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان تەرخاندەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا