قائیمقامی پشدەر: كۆچی گەنجان لەداهاتوودا كارەسات دەخولقێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی قەزای پشدەر رایدەگەیەنێت، ئەگەر كۆچی گەنجان وەك ئێستا لەسنوری ئیدارەی راپەڕین بەردەوام بێت لەداهاتوودا راپەڕین دەبێتە مەملەكەتی پیرو بەساڵاچووان و كارەسات دەخولقێت.

بەکر بایز، قائیمقامی قەزای پشدەر، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەگەر رێگری نەكرێت لەكۆچی گەنجان و رۆيشتنی گەنجان بۆ هەندەران وەك ئێستا بەردەوام بێت لەسنوری ئیدارەی راپەڕین بەتایبەت حەوزی پشدەر لەچەند ساڵی داهاتوودا كارەساتی گەورە دەخولقێت و سنوری راپەڕین كەنجی تێدا نامێنێت و دەبێتە مەملەكەتی پیرو بەساڵاچووان.

وتیشی، كۆچكردنی بەلێشاوی گەنجانی راپەڕین كاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و دۆخی دارایی لەسنورەكە دروستكردووە و بەئاشكرا ناوچەكە چۆڵی پێوەدیارە و ژیان و ئیش و كاری هاوڵاتیان رۆژانە بەرەو لەناو چوون و نەمان دەچێت.

قائیمقامی قەزای پشدەر، ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری بەلێشاوی كۆچی گەنجان لەسنوری ئیدارەی راپەڕین و حەوزی پشدەر بۆ نەبوونی ئیش و كارو نەبوونی خزمەتگوزاری و بەدەنگەوە نەهاتنی حكومەت دەگەڕێتەوە.

پێشتر، ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران، بەپۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئەمساڵ کە دەرگای سنوورەکان کراونەتەوە 26 هەزار و 772 هاوڵاتی عێراقی کە زۆربەیان کوردن لەڕێگەی كۆچی نایاساییەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا و داوای مافی پەنابەرییان کردووە.

هاوكات رێبوار بابكەیی، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان‌و رەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی  راگەیاند، بەئامانجی دۆزینەوەی رێگا چارەیەك بۆ كۆچی گەنجان‌و كەمكردنەوەی قوربانیەكانی كۆچی گەنجان پەرلەمانی كوردستان لە رێگای لیژنە پەیوەندارەكانەوە كاربۆ رێكخستنی دانیشتنێكی تایبەت بەو پرسە دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی كۆچی گەنجان پرسێكی گرنگە دەبێت دوای دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر بابەتی بەموچە و هەندێك بابەتی دیكە، یەكێك لە كۆبونەوەكانی داهاتوی پەرلەمان تایبەت دەكرێت بە كۆچی گەنجان بۆ هەندەران‌و گفتوگۆكردن لەسەر ئەو راپۆرتەی لیژنەكەیان ئامادەیكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا