وەزیرانی دەرەوەی عێراق و میسر و ئوردن کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی میسر ئاشکرایکرد، وەزیری دەرەوەی میسر لەشوێنی مانەوەی خۆی لە نیویۆرک لەگەڵ هاوتا عێراقی و ئوردنییەکەی کۆبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر، لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، کۆبوونەوە و تاوتوێی هاوکاری نێوانیان لەبوارەکانی ئابوری، سیاسی و ئەمنی کرد.

لە کۆبوونەوەکەی هەرسێلادا، ڕێککەوتن لەسەر گرنگی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی لەنێوانیاندا پێشنیارکراون لەبوارەکانی کارەبا، وزەی نوێبووەوە، پەیوەندی بارزگانی، پیشەسازی، گواستنەوە، تەندروستی، پیشەسازییەکانی دەرمان و خانووبەرە و بیناسازی.

هاوکات، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە بوو، جەختیان لە گرنگی گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری کردەوە و باس چەندین پرسیان کرد وەک پرسی فەڵەستین، هەروەها تاوتوێی ئەو هەوڵانە کرا، کە ئامانج لێیان دۆزینەوەی چارەسەرێکە بۆ قەیرانی سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا