فەرمانگەیەک بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوامی فەرمی رادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی توشبونی چەند کارمەندێکیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەسەر راسپاردەی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاردرا دەوامی فەرمانگەکەیان هەفتەیەک رابگیرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەهۆی تووشبوونی بەشێک لە فەرمانبەران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردرا دەوام لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بۆ هەفتەیەک ڕابگیرێت.

 

بەو هۆیەوە هاوڵاتیان بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان دەتوانن هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 16ی ئاب سەردانیان بکەن بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا