بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران توركیا دەست بەدروستكردنی دیواری کۆنکرێتی دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەمەبەستی رێگریكردن لە كۆچبەران، حکومەتی تورکیا لەسەر سنورەکانی لەگەڵ ئێراندا بە درێژایی دەیان کیلۆمەتر دەستی بە هەڵكەندنی خەنق و دانانی دیواری کۆنکرێتی كردووە.

بەرپرسانی پارێزگای وان ئاشکرایانکردوووە، بە مەبەستی رێگریکردن لە کۆچبەری نایاسایی و کاری قاچاخچیەتیە لە سنوری نێوان تورکیا و ئێران، دەست بە دروستكردنی نزیکەی سێ کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنورەكان كراوە.

بەپێی زانیاری بەرپرسان دیوارە کۆنکرێتیەکە بە درێژایی 63 کیلۆمەتر دەبێت و بەرزیەکەی سێ مەترە و پانیەکەی 30سانتیمەترە و لێدانی خەندەقیش لەو سنورە بە درێژایی 110 کیلۆمەتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا